• سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

  • Jun 24 2024
  • Duración: 9 m
  • Podcast

سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە  Por  arte de portada

سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

  • Resumen

  • کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم.

    550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق بوونەوەری بەقەرای قالۆچەیەکیش هەن. ئەو جیهانە کە لە ڕوانگەی زانایان بێزارکەرە، لە پاش چەند ملیۆن ساڵ بە تەواوی گۆڕا و نزیکەی 540,000,000 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ماسیەکانی دڕندە لە ئاو دا دۆزرانەوە. ئەو ماسیانەی ماسییە وردەکانیان دەخوارد. هەر ئەو ماسییانە 100,000,000 ساڵ دواتر دەگۆڕێن و دەبن بە یەکەمین کۆسە یان کەڵبە ماسیەکان. لەو ماوەیە دا گیانلەبەرانی جیاواز لە ناو زەریاکان وەدیهاتن کە خۆراکی ئەو کۆسانە بوون. کۆسەی جیاواز کە جۆرەکانیان زۆر کەم بوو دەست پێدەکەن بە فراژووی جۆراوجۆر. بۆ نموونە ئەو کۆسەیە ئێستا ئیتر بوونی نییە ، کۆسە یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرانی سەر ڕوی زەوییە کە تا ئێستا ماوەتەوە، واتا زۆر پێشتر لە سەردەمی دایناسۆڕەکان هاتوون و ئێستاش کە زۆر لەو سەردەمە تێپەڕیوە ماونەتەوە. ئەو کۆسانەی ئێمە ئێستا دەیانبینین دەتوانم بڵێم بە 100 ملوێن ساڵ نەگۆڕاون بەڵام هەندێک جار گۆمەزێک لە نێوانیان ڕووی داوە و بۆتە هۆی بەدیهاتنی کۆسەیەک وەکوو ئەوە، کۆسەی سەرچەکوچی کە 20 ملوێن ساڵە خەریکە لەسەر زەوی دەژیت. دەبێ سڵاوی لێ بکەین چونکە ئەو لەپێش ئێمە دا لێرە بووە. کۆسەی سەرچەکوچی لە ئاوەکانی جیهاندا وەدیهاتووە و ئەورۆ سەیرترین کۆسەی جیهانی پێ دەوترێت. چونکە ئێوە هەر تەمەشای قەڵافەتی بکەن. ببینن چاوەکانی لە کوێیە. ئەو سەرچەکوچیانە لە سەراسەری زەریای جیهاندا لە 30، 40 مەتری کەناراو دەدۆزرێنەوە واتا زۆر لە قووڵایی نین. حەشیمەتەکەیان جێی سرنجە . ئەو کۆسانە زۆر گەورە نین بەڵام باڵایان دەتوانێ تا 6 مەتر و کێشیان تا 450 کیلۆ بێت. هەندێک کەس دەڵێن چەکوچەکانی ئەو ئاژەڵە لەوانەیە ئێسکی شەویلاکە بێت بەڵام لە هەڵە دان چەکوچ و کەللەسەری یەکێکە و ئێسقانییە. بەرینایی چەکوچی ئەو کۆسەیە دەتوانێت تا یەک مەتر بێت. سەرچەکوچەکان لە ناوچەی جۆراوجۆر جیاوازیان ھەیە ، بەشێوەیەک کە تا ئێستا 8 جۆر سەرچەکوچی ناسراوەتەوە. هەندێک لە هاوڕێیان دەفەرموون بابەتی فراژوو هەڵەیە، بۆ نموونە چۆنە مەیموونەکان هیچ نەگۆڕاون ، کەواتە بۆ نابن بە مرۆڤ؟


    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
activate_primeday_promo_in_buybox_DT

Lo que los oyentes dicen sobre سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

Calificaciones medias de los clientes

Reseñas - Selecciona las pestañas a continuación para cambiar el origen de las reseñas.