• مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟

  • Jul 9 2024
  • Duración: 8 m
  • Podcast

مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟  Por  arte de portada

مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟

  • Resumen

  • کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی لە 15 کۆمار پێک هاتبوو، ئەوان ئەو 15 وێنەیان دابوو بە پۆلیسەکانی شووڕەوی و پێیان گوتبوون بنەچەی جیاواز و هەندێک بنەچە جیا بە جیا لە شووڕەوی ژیان دەکەن، ئێوە بەو وێنەیە دەبێ تێبگەن کە کابرای بەرامبەرت خەڵکی کوێیە. شتێکی کە هەرگیز ڕاست نەبوو و دوای ئیستالین پەشیمان بوونەوە وهەڵیانگرت، چونکە هەموو کەمینەی شووڕەوی تێگەیشتن کە ئەو وێنەیان لەبەر ئەوە دابوو بە پۆلیسەکان تاکوو بێگانە و غەیری ڕووسەکان بناسنەوە و بە توندی دەگەڵیان بجوڵێنەوە. سیمای جیاوازی مرۆڤەکان لە مێژوودا هەمووکات گرینگ و کاریگەر بووە. نە تەنیا سیمای خۆمان و دەوروبەرمان بەڵکوو هەموو ئەو کەسانەی دەگەڵیان لە پەیوەندی دابووین. بۆنموونە لە ساڵی 1870 دەروونناسیکێ ئیتالی بەناوی CESARE LOMBROSO دەیگوت چاکی و خراپی مرۆڤەکان بە ئاسانی دەتوانی لە سیمایان ڕا بزانی و تەنانەت سەبارەت بەو بابەتە کتێبی نووسیوە بە وێنەی جیاوازەوە. ئەو لە ناو کتێبەکەیدا دەڵێت ئەگەر لووتت نوک تیژ بێت واتا مرۆڤێکی ئەنارسیستی، ئەگەر شەویلکەت پان بێت واتا خەراپکاری. کتێبی بەڕێز لۆمبرۆزۆ پەناباتێک ناهێنێت چونکە هەمووی لەخۆیەوە نووسیوە و بەرهەمی بیر و مێشکی خۆی بوو، سیمای کەسێکی بە دڵ نەبایە هەزار جۆر بوختانی پێ دەکرد. هەر لەو سەردەمە دا FRANCIS GALTON ی ئینگلیزی کە ئەویش دەروونناس و خەڵکناس بوو ، ئەو کتێبەی خوێندەوە و کەوتە بیرەوە. بۆ نموونە گوتی چۆن دەبێت هەموو چەتەوکارەکان شەویلکەیەکی پانیان هەبێت. یا هەموو ئەنارسیستەکان لووتیان نوک تیژ بێت. هەر بۆیە چوو بۆ پازگاکانی پۆلیس و گوتی وێنەی تاوانبارانم دەوێت. ئەو تەواوی وێنەی تاوانبارانی برد بۆ تاقیگە و لەسەر یەکی دانان و تیشکاوێژی لەسەر ڕاگرتن تا بزانێت لە کۆمەڵەی ئەو وێنانە سیمای تایبەت پێک دێت یا نا. هەرجارێک ئەو کارەی دووپات دەکردەوە سیمای مرۆڤێکی ئاسایی دەردەهات. بۆ وێنەی ژنانیش هەروا سیمای مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهات.

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
activate_primeday_promo_in_buybox_DT

Lo que los oyentes dicen sobre مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟

Calificaciones medias de los clientes

Reseñas - Selecciona las pestañas a continuación para cambiar el origen de las reseñas.