Blingo  By  cover art

Blingo

By: Navid Vahabiazar
  • Summary

  • بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات

    ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن

    لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە

    وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟

    چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟

    #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast



    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Navid Vahabiazar
    Show more Show less
activate_primeday_promo_in_buybox_DT
Episodes
  • درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان و نهێنیەکانی
    Jul 25 2024

    گەلاوێژ، ئەو ئەستێرە درەوشانەی لە تەواوی سوچەکانی زەوی دەدیترێ.


    ئەم گەردوونە ئەوەندە گەورەیه کە هەرچی بەرەو پێشتر دەڕۆین، شتانێکی نوێ دەدۆزینەوە. 500 ملوێن ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک دەتەقێتەوە. 200 ساڵی نووری لەوبەرتر، هەسارەیێکی شێوەی زەوی دەدۆزرێتەوە. مەوداکان یەکجار زۆرن. ئێمە ئەوەندە لە دوورەدەست دەڕوانین کە لە دەوروبەری خۆمان بێ‌ئاگاین، لە حاڵێکدا هەر لە دەوروبەری خۆمان شتانێکی سەرسووڕهێنەر هەیە کە دەبێ بیاندۆزینەوە. بۆ نموونە هەر لە نزیکی خۆمان واتە هەشت و نیو ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک هەیه کە هێستا بەدروستی نایناسین. ئەستێرەی گەلاوێژ کە لە ئنگلیزی پێی دەوترێ سیریوس sirius.

    کاتێک شەوانە چاو لە ئاسمان دەکەین دەبینین کە یەکێک لە ئەستێرەکان لەوانی دیکە بریقەدارتر و درەوشانترە، کە هەمان گەلاوێژە. بەڵام ئەگە بە ئامێرێکی ئەستێرەناسی چاوی لێ کەین و سەرنج بدەین، دەبینین کە ئەستێرەیەکی دیکەش لە پەنایەتی کە کاتێک بێ ئامێر و کەرەستەی پێویست چاوی لێ کەین هەر یەک ئەستێرەی ڕووناک دەبینین. ئەو دوو ئەستێرەیە زۆر لە یەک نزیکن و خولگەکەیان بەم شێوەیە.{دەقەی 1:28}

    مەودای نێوانیان بەقەرای مەودای نێوان خۆر و هەسارەی ئۆرانووسه. سەرەتا باسی ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەین کە ڕووناکترە و لە ئنگلیزی پێی دەڵێن sirus A.

    قەبارەی ئەو ئەستێرەیە دوو و نێو هێندەی هەسارەی خۆرە و بارستاییکەشی دوو هێندەی خۆرە. قەبارەی گەورەی ئەو ئەستێرەیە و مەودای کەمی هەشت و نیو ساڵی نووری نێوانمان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمە ئەو ئەستێرەیە ئاوا درەوشان ببینین. گەلاوێژی سەرەکی واتە sirius A، لە هەسارەی خۆر گەورەتر، گەرمتر و ڕووناکتریشە. پلەی گەرمای خۆر نزیکەی 5/770 کێلوینە. لە حاڵێکدا پلەی گەرمای ئەستێرەی گەلاوێژ9/940 کێلوینە هەر بۆیە ئەوەندە درەوشانە. گەر هەسارەیەک لە نزیکی ئەو ئەستێرەیە بوونی هەبێ و لەوێڕا چاو لە خۆر بکا تەنیا خاڵێکی ڕووناک و درەوشان دەبینێت. ئەستێرەناسەکان دەڵێن sirius A زۆر کۆنتر لە هەسارەی خۆرە و تەمەنی بێحەد زۆرە. لەوانەیە 600 ملوێن ساڵی دی ببێتە Red Supergiant هەرەگەورەیێکی سوور.

    ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خۆر زیاتر لە یەک ملیاڕد ساڵی دیکە بەو قۆناغه دەگا.


    ئێستا با بزانین ئەو ئەستێرەی پەنای چییە و ئایا ئەستێرەیە؟ نێوی Sirius Bـیه و

    وەک ئەستێرەی گەلاوێژ ئەستێرە نییە و White Dwarfـە. بمانهەوێ بە زاراوەیەکی سادەتر بیڵەین لەوانەیە *کورتەباڵا سپییەکە* دەستەواژەیەکی شیاو بێت بۆی لە کوردیدا و هەروەها یەکەم کورتەباڵاسپییەکه که مرۆڤ دیتوویەتییەوە.



    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Show more Show less
    8 mins
  • مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟
    Jul 9 2024
    کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی لە 15 کۆمار پێک هاتبوو، ئەوان ئەو 15 وێنەیان دابوو بە پۆلیسەکانی شووڕەوی و پێیان گوتبوون بنەچەی جیاواز و هەندێک بنەچە جیا بە جیا لە شووڕەوی ژیان دەکەن، ئێوە بەو وێنەیە دەبێ تێبگەن کە کابرای بەرامبەرت خەڵکی کوێیە. شتێکی کە هەرگیز ڕاست نەبوو و دوای ئیستالین پەشیمان بوونەوە وهەڵیانگرت، چونکە هەموو کەمینەی شووڕەوی تێگەیشتن کە ئەو وێنەیان لەبەر ئەوە دابوو بە پۆلیسەکان تاکوو بێگانە و غەیری ڕووسەکان بناسنەوە و بە توندی دەگەڵیان بجوڵێنەوە. سیمای جیاوازی مرۆڤەکان لە مێژوودا هەمووکات گرینگ و کاریگەر بووە. نە تەنیا سیمای خۆمان و دەوروبەرمان بەڵکوو هەموو ئەو کەسانەی دەگەڵیان لە پەیوەندی دابووین. بۆنموونە لە ساڵی 1870 دەروونناسیکێ ئیتالی بەناوی CESARE LOMBROSO دەیگوت چاکی و خراپی مرۆڤەکان بە ئاسانی دەتوانی لە سیمایان ڕا بزانی و تەنانەت سەبارەت بەو بابەتە کتێبی نووسیوە بە وێنەی جیاوازەوە. ئەو لە ناو کتێبەکەیدا دەڵێت ئەگەر لووتت نوک تیژ بێت واتا مرۆڤێکی ئەنارسیستی، ئەگەر شەویلکەت پان بێت واتا خەراپکاری. کتێبی بەڕێز لۆمبرۆزۆ پەناباتێک ناهێنێت چونکە هەمووی لەخۆیەوە نووسیوە و بەرهەمی بیر و مێشکی خۆی بوو، سیمای کەسێکی بە دڵ نەبایە هەزار جۆر بوختانی پێ دەکرد. هەر لەو سەردەمە دا FRANCIS GALTON ی ئینگلیزی کە ئەویش دەروونناس و خەڵکناس بوو ، ئەو کتێبەی خوێندەوە و کەوتە بیرەوە. بۆ نموونە گوتی چۆن دەبێت هەموو چەتەوکارەکان شەویلکەیەکی پانیان هەبێت. یا هەموو ئەنارسیستەکان لووتیان نوک تیژ بێت. هەر بۆیە چوو بۆ پازگاکانی پۆلیس و گوتی وێنەی تاوانبارانم دەوێت. ئەو تەواوی وێنەی تاوانبارانی برد بۆ تاقیگە و لەسەر یەکی دانان و تیشکاوێژی لەسەر ڕاگرتن تا بزانێت لە کۆمەڵەی ئەو وێنانە سیمای تایبەت پێک دێت یا نا. هەرجارێک ئەو کارەی دووپات دەکردەوە سیمای مرۆڤێکی ئاسایی دەردەهات. بۆ وێنەی ژنانیش هەروا سیمای مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهات.

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Show more Show less
    8 mins
  • ژیاننامەی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی
    Jul 6 2024

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Show more Show less
    10 mins

What listeners say about Blingo

Average customer ratings

Reviews - Please select the tabs below to change the source of reviews.