Episodios

  • درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان و نهێنیەکانی
    Jul 25 2024

    گەلاوێژ، ئەو ئەستێرە درەوشانەی لە تەواوی سوچەکانی زەوی دەدیترێ.


    ئەم گەردوونە ئەوەندە گەورەیه کە هەرچی بەرەو پێشتر دەڕۆین، شتانێکی نوێ دەدۆزینەوە. 500 ملوێن ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک دەتەقێتەوە. 200 ساڵی نووری لەوبەرتر، هەسارەیێکی شێوەی زەوی دەدۆزرێتەوە. مەوداکان یەکجار زۆرن. ئێمە ئەوەندە لە دوورەدەست دەڕوانین کە لە دەوروبەری خۆمان بێ‌ئاگاین، لە حاڵێکدا هەر لە دەوروبەری خۆمان شتانێکی سەرسووڕهێنەر هەیە کە دەبێ بیاندۆزینەوە. بۆ نموونە هەر لە نزیکی خۆمان واتە هەشت و نیو ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک هەیه کە هێستا بەدروستی نایناسین. ئەستێرەی گەلاوێژ کە لە ئنگلیزی پێی دەوترێ سیریوس sirius.

    کاتێک شەوانە چاو لە ئاسمان دەکەین دەبینین کە یەکێک لە ئەستێرەکان لەوانی دیکە بریقەدارتر و درەوشانترە، کە هەمان گەلاوێژە. بەڵام ئەگە بە ئامێرێکی ئەستێرەناسی چاوی لێ کەین و سەرنج بدەین، دەبینین کە ئەستێرەیەکی دیکەش لە پەنایەتی کە کاتێک بێ ئامێر و کەرەستەی پێویست چاوی لێ کەین هەر یەک ئەستێرەی ڕووناک دەبینین. ئەو دوو ئەستێرەیە زۆر لە یەک نزیکن و خولگەکەیان بەم شێوەیە.{دەقەی 1:28}

    مەودای نێوانیان بەقەرای مەودای نێوان خۆر و هەسارەی ئۆرانووسه. سەرەتا باسی ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەین کە ڕووناکترە و لە ئنگلیزی پێی دەڵێن sirus A.

    قەبارەی ئەو ئەستێرەیە دوو و نێو هێندەی هەسارەی خۆرە و بارستاییکەشی دوو هێندەی خۆرە. قەبارەی گەورەی ئەو ئەستێرەیە و مەودای کەمی هەشت و نیو ساڵی نووری نێوانمان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمە ئەو ئەستێرەیە ئاوا درەوشان ببینین. گەلاوێژی سەرەکی واتە sirius A، لە هەسارەی خۆر گەورەتر، گەرمتر و ڕووناکتریشە. پلەی گەرمای خۆر نزیکەی 5/770 کێلوینە. لە حاڵێکدا پلەی گەرمای ئەستێرەی گەلاوێژ9/940 کێلوینە هەر بۆیە ئەوەندە درەوشانە. گەر هەسارەیەک لە نزیکی ئەو ئەستێرەیە بوونی هەبێ و لەوێڕا چاو لە خۆر بکا تەنیا خاڵێکی ڕووناک و درەوشان دەبینێت. ئەستێرەناسەکان دەڵێن sirius A زۆر کۆنتر لە هەسارەی خۆرە و تەمەنی بێحەد زۆرە. لەوانەیە 600 ملوێن ساڵی دی ببێتە Red Supergiant هەرەگەورەیێکی سوور.

    ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خۆر زیاتر لە یەک ملیاڕد ساڵی دیکە بەو قۆناغه دەگا.


    ئێستا با بزانین ئەو ئەستێرەی پەنای چییە و ئایا ئەستێرەیە؟ نێوی Sirius Bـیه و

    وەک ئەستێرەی گەلاوێژ ئەستێرە نییە و White Dwarfـە. بمانهەوێ بە زاراوەیەکی سادەتر بیڵەین لەوانەیە *کورتەباڵا سپییەکە* دەستەواژەیەکی شیاو بێت بۆی لە کوردیدا و هەروەها یەکەم کورتەباڵاسپییەکه که مرۆڤ دیتوویەتییەوە.



    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    8 m
  • مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟
    Jul 9 2024
    کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی لە 15 کۆمار پێک هاتبوو، ئەوان ئەو 15 وێنەیان دابوو بە پۆلیسەکانی شووڕەوی و پێیان گوتبوون بنەچەی جیاواز و هەندێک بنەچە جیا بە جیا لە شووڕەوی ژیان دەکەن، ئێوە بەو وێنەیە دەبێ تێبگەن کە کابرای بەرامبەرت خەڵکی کوێیە. شتێکی کە هەرگیز ڕاست نەبوو و دوای ئیستالین پەشیمان بوونەوە وهەڵیانگرت، چونکە هەموو کەمینەی شووڕەوی تێگەیشتن کە ئەو وێنەیان لەبەر ئەوە دابوو بە پۆلیسەکان تاکوو بێگانە و غەیری ڕووسەکان بناسنەوە و بە توندی دەگەڵیان بجوڵێنەوە. سیمای جیاوازی مرۆڤەکان لە مێژوودا هەمووکات گرینگ و کاریگەر بووە. نە تەنیا سیمای خۆمان و دەوروبەرمان بەڵکوو هەموو ئەو کەسانەی دەگەڵیان لە پەیوەندی دابووین. بۆنموونە لە ساڵی 1870 دەروونناسیکێ ئیتالی بەناوی CESARE LOMBROSO دەیگوت چاکی و خراپی مرۆڤەکان بە ئاسانی دەتوانی لە سیمایان ڕا بزانی و تەنانەت سەبارەت بەو بابەتە کتێبی نووسیوە بە وێنەی جیاوازەوە. ئەو لە ناو کتێبەکەیدا دەڵێت ئەگەر لووتت نوک تیژ بێت واتا مرۆڤێکی ئەنارسیستی، ئەگەر شەویلکەت پان بێت واتا خەراپکاری. کتێبی بەڕێز لۆمبرۆزۆ پەناباتێک ناهێنێت چونکە هەمووی لەخۆیەوە نووسیوە و بەرهەمی بیر و مێشکی خۆی بوو، سیمای کەسێکی بە دڵ نەبایە هەزار جۆر بوختانی پێ دەکرد. هەر لەو سەردەمە دا FRANCIS GALTON ی ئینگلیزی کە ئەویش دەروونناس و خەڵکناس بوو ، ئەو کتێبەی خوێندەوە و کەوتە بیرەوە. بۆ نموونە گوتی چۆن دەبێت هەموو چەتەوکارەکان شەویلکەیەکی پانیان هەبێت. یا هەموو ئەنارسیستەکان لووتیان نوک تیژ بێت. هەر بۆیە چوو بۆ پازگاکانی پۆلیس و گوتی وێنەی تاوانبارانم دەوێت. ئەو تەواوی وێنەی تاوانبارانی برد بۆ تاقیگە و لەسەر یەکی دانان و تیشکاوێژی لەسەر ڕاگرتن تا بزانێت لە کۆمەڵەی ئەو وێنانە سیمای تایبەت پێک دێت یا نا. هەرجارێک ئەو کارەی دووپات دەکردەوە سیمای مرۆڤێکی ئاسایی دەردەهات. بۆ وێنەی ژنانیش هەروا سیمای مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهات.

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    8 m
  • ژیاننامەی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی
    Jul 6 2024

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    10 m
  • ئەو هەڵانەی هیچ کات نابەخشرێن!!
    Jul 3 2024

    هەڵەکانی مرۆڤ

    مرۆڤ و هەڵە دوو دیاردەی لێک دانەبڕاوی جیهانن.کاتێک ناوی مرۆڤ دێت، بە دڵنیاییەوە وشەی هەڵەش لەگەڵی دێت بەڵام هەندێک لە هەڵەکان زۆر ساویلکانەن و لە مێژوودا لەو شێوە هەڵانە یەکجار زۆر ڕوویان داوە. لەو بەشە دەمانهەوێ هەندێک لەو هەڵانە بۆ ئێوە ڕوون کەینەوە.


    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    11 m
  • کڕاولی ، شەیتانێک لە بە هۆی ژنێکەوە بۆوە بە ئینسان
    Jun 30 2024

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    13 m
  • ناوچەی۵۱ ، شاراوەترین شوێنی جیهان! لە ناوچەی 51 چ باسە؟
    Jun 28 2024
    ئەورۆ دەمانەوێت سەبارەت بە شوێنێک بدوێین کە زۆر نهێنییە. تەنانەت باڵندەش بێ ئیزن لەوێ تێناپەرێت و بە هۆی ئەو پێداگرییە ئەو ناوچەیە کۆمەڵێک چیرۆکی لە پشتە. ئایا لێرە بوونەوەری ڕەپۆشەیی کە کەوتوونە بەردەست مرۆڤەکان ڕادەگرن ؟ ئایا لێرە خەریکن بەسەر کەشوهەوای زەوی ڕادەگەن؟ دەڵێن ئەو چالاکییەی لێرە هەیانە پێی دەوترێت کارە ڕەشەکان ، مەبەست لە ڕەش ئەوەیە کە بە توندی نهێنییە. ئەورۆ دەمانەوێت سەرێک لەو ناوچە هەڵێنین بزانین لێرە چ ڕووی دەدات هەڵبەت بە شێوەی جەستەیی نا چونکە نامانەوێت دەستبەسەر بکرێن.

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    8 m
  • مەستورە؛ شانازی نەتەوەیەک
    Jun 26 2024

    یەکەم ژنی مێژوونووسی جیهان و کورد، خاتوو مەستوورەی ئەردەڵانی


    خاتوونی مێژوونووس، زانا و شاعیری سنەیی، ماەشەڕەف خانم بە نازناوی {مەستوورەی ئەردەڵان} کە ساڵی ۱٨۰٤ زایینی له شاری سنە، ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان و لە کاتی دەسەڵاتداری ئەمانۆڵڵا خانی ئەردەڵان چاوی بە ژیانی سەخت بەڵام پڕ لە پیت و خێری خۆی هەڵێنا.

    کچی ئەبولحەسەن بەگ، کوڕی موحەمەد ئاغای ئازیزی کوردستانی و هاوسەری خوسرەوخانی ناکام، والیی ئەردەڵانە.

    بنەماڵەی بە قادری ناسراون و باپیری خەزنەداری والییانی ئەردەڵان و بابی لە پیاوماقووڵانی ئەو دەورانە بووە.

    دایکی مەستوورە لە بنەماڵەی وەزیریی سنە بووه و مەستوورە لە هەردوو سەرەوە لە بنەماڵە دێرین و بەڕێزەکانی شاری سنە بووه.

    ئەبولحەسەنی باوکی پیاوێکی زانا و ئەدیب بووە و زۆری حەز لەوە بووە مەستوورە بە شێوەیەکی جیا لە ئافرەتانی ئەو سەردەمە پەروەردە بکات و لە زانست و ئەدەبدا میراتگەری خۆی بێت.

    بۆ گەیشتن بەم ئاواتە مەستوورەی وەک سێبەری خۆی لێ کردبوو لە هەڵسوکەوت و قسە و باسدا.

    بەتایبەت کە دەچوو بۆ شار و گوندەکانی کوردستان، مەستوورە هاوڕێی هەمیشەیی بوو و زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی فێری کچەکەی خۆی کردووە. هەمووی ئەمانە وێڕای هەبوونی هەل و مەرج و ئاستێکی باشی کەلتووری لە سنە و ناوچەی ئەردەڵان، ئەبن بە ڕێگاخۆشکەرێکی باش بۆ ئەوەی کچێکی خوێندەوار و زانا وەکوو مەستوورە خۆی بە ئازایەتی و قەڵەمی زێڕینی لە سەردەمێک کە ژنان نەخوێندەوار بوون، بنوێنێت.

    هەر ئەمەش بوو مەستوورەی کرد بەو ئافرەتە ڕۆشنبیر، هەست‌ناسک و شارەزا لە گەلێ کاروباردا و وای لێهات ببێ بە یەکێ{ئەگەر تاقانە نەڵێین} لە ئافرەتە بلیمەتە سەرکەوتووەکانی ئەو چەرخە و لە بوارەکانی ئایین، ئەدەب و مێژوو و ... گۆی هونەر لە دەست و چنگی پیاوانی سەردەم دەربهێنێ


    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    9 m
  • سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە
    Jun 24 2024

    کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم.

    550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق بوونەوەری بەقەرای قالۆچەیەکیش هەن. ئەو جیهانە کە لە ڕوانگەی زانایان بێزارکەرە، لە پاش چەند ملیۆن ساڵ بە تەواوی گۆڕا و نزیکەی 540,000,000 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ماسیەکانی دڕندە لە ئاو دا دۆزرانەوە. ئەو ماسیانەی ماسییە وردەکانیان دەخوارد. هەر ئەو ماسییانە 100,000,000 ساڵ دواتر دەگۆڕێن و دەبن بە یەکەمین کۆسە یان کەڵبە ماسیەکان. لەو ماوەیە دا گیانلەبەرانی جیاواز لە ناو زەریاکان وەدیهاتن کە خۆراکی ئەو کۆسانە بوون. کۆسەی جیاواز کە جۆرەکانیان زۆر کەم بوو دەست پێدەکەن بە فراژووی جۆراوجۆر. بۆ نموونە ئەو کۆسەیە ئێستا ئیتر بوونی نییە ، کۆسە یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرانی سەر ڕوی زەوییە کە تا ئێستا ماوەتەوە، واتا زۆر پێشتر لە سەردەمی دایناسۆڕەکان هاتوون و ئێستاش کە زۆر لەو سەردەمە تێپەڕیوە ماونەتەوە. ئەو کۆسانەی ئێمە ئێستا دەیانبینین دەتوانم بڵێم بە 100 ملوێن ساڵ نەگۆڕاون بەڵام هەندێک جار گۆمەزێک لە نێوانیان ڕووی داوە و بۆتە هۆی بەدیهاتنی کۆسەیەک وەکوو ئەوە، کۆسەی سەرچەکوچی کە 20 ملوێن ساڵە خەریکە لەسەر زەوی دەژیت. دەبێ سڵاوی لێ بکەین چونکە ئەو لەپێش ئێمە دا لێرە بووە. کۆسەی سەرچەکوچی لە ئاوەکانی جیهاندا وەدیهاتووە و ئەورۆ سەیرترین کۆسەی جیهانی پێ دەوترێت. چونکە ئێوە هەر تەمەشای قەڵافەتی بکەن. ببینن چاوەکانی لە کوێیە. ئەو سەرچەکوچیانە لە سەراسەری زەریای جیهاندا لە 30، 40 مەتری کەناراو دەدۆزرێنەوە واتا زۆر لە قووڵایی نین. حەشیمەتەکەیان جێی سرنجە . ئەو کۆسانە زۆر گەورە نین بەڵام باڵایان دەتوانێ تا 6 مەتر و کێشیان تا 450 کیلۆ بێت. هەندێک کەس دەڵێن چەکوچەکانی ئەو ئاژەڵە لەوانەیە ئێسکی شەویلاکە بێت بەڵام لە هەڵە دان چەکوچ و کەللەسەری یەکێکە و ئێسقانییە. بەرینایی چەکوچی ئەو کۆسەیە دەتوانێت تا یەک مەتر بێت. سەرچەکوچەکان لە ناوچەی جۆراوجۆر جیاوازیان ھەیە ، بەشێوەیەک کە تا ئێستا 8 جۆر سەرچەکوچی ناسراوەتەوە. هەندێک لە هاوڕێیان دەفەرموون بابەتی فراژوو هەڵەیە، بۆ نموونە چۆنە مەیموونەکان هیچ نەگۆڕاون ، کەواتە بۆ نابن بە مرۆڤ؟


    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Más Menos
    9 m